پێنجشەممە گواستنەوەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ دەستپێدەکات

14-05-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن پرێمەرلیگ بازاڕی گواستنەوە
A+ A-

رووداو – هەولێر

بە فەرمی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئینگلیزیدا دەکرێتەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە پێشتر و لە ساڵانی رابردوودا دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە سەرەتای مانگی شەشدا دەکرایەوە، بەڵام ئەمجارە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریداوە وادەی گواستنەوەی یاریزانان زووتر دەستپێبکات و پێش دەستپێکردنی یارییەکانی وەرزی داهاتووی خولەکەش دابخرێت.

جگە لە پرێمەرلیگ لە زۆربەی خولە گەورەکانی ئەوروپادا بە هەمان شێوە لە مانگی شەشدا دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەکرێتەوە و چەند رۆژێک دوای دەستپێکردنی وەرزی نوێ وادەکە کۆتاییدێت، بەڵام جگە لە پرێمەرلیگ لە هیچ خولێکی دیکەدا تاوەکو ئێستا ئەم بڕیارە نەدراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە