هەڵبژاردەی ئیتاڵیا راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

14-05-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئیتاڵیا مانچینی مۆندیال
A+ A-

رووداو – هەولێر

بە شێوەیەکی فەرمی فێدرسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی نیشتیمانی وڵاتەکەی دیاریکرد.

دوای سەرنەکەوتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ مۆندیالی رووسیا، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە جیان پیێرۆ ڤێنتورای راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

دوای دەنگۆی هێنانی چەند راهێنەرێک، کەمێک پێش ئێستا فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا رۆبێرتۆ مانچینی بە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە ناساند.

مانچینی چەند رۆژێک پێش ئێستا بە فەرمی دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی زینیت سانپێترسبێرگ کێشایەوە و راستەوخۆ بووە راهێنەری ئازۆری.

پێشتر مانچێنی راهێنەرایەتی هەریەکە لە یانەکانی فیۆرێنتینا، ئینتەرمیلان، لازیۆ، مانچێستەر سیتی، گاڵاتەسرای و زینیت سانپێترسبێرگی کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە