دەیڤد بێکهام دیارییەکی خەیاڵی بۆ ڤیکتۆریای هاوژینی دەکڕێت

14-05-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن بێکهام ، ڤیکتۆریا
A+ A-

رووداو – هەولێر

دەیڤد بێکهامی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا،  بەبۆنەی رۆژی هاوسەرگیرییان دیارییەکی گرانبەها بۆ ڤیکتۆریای هاوژینی دەکڕێت.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەیڤد بێکهام لە بری ئۆتۆمبێل و یاخود زێڕ و ئەڵماس، ئەمجارە دوای 20 ساڵ پێکەوە بوون، لە رۆژی هاوسەرگیرییاندا دوورگەیەکی لە دەریای کاریبی بۆ ڤیکتۆریای هاوژینی کردووەتە دیاری.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، دوورگەکە نزیکەی پێنج میل دەبێت و لەوێشدا ڤێلایەکی گەورەی شاهانەی لێیە.

بە پێچەوانەی رۆژنامەی دەیلی ستار، لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیل لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەو یاریزانە 42 ساڵییە، هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە، کە بەهۆیەوە ئەم هەواڵە دەنگۆی گەورەی لە بەریتانیادا بەدوای خۆیدا‌هێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە