وەین روونی نیو ملیۆن پاوەندی لە قومار دۆڕاند

14-05-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن وەین روونی ، مانچێستەر یونایتد
A+ A-

رووداو – هەولێر

وەین روونی یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد بەهۆی قومارکردنەوە پارەیەکی زۆری دۆڕاندووە و رەنگە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراوە سزاش بدرێت.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، وەین روونی یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد و کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە درەنگانی شەودا سەردانی گازینۆی کردووە و بۆ ماوەی چەند کاژێرێک قوماریکردووە.

یەکێک لەو کەسانەی کاپتنەکەی ئینگلتەرای بینیوە دەڵێت: روونی زۆری مادە کحولییەکان خواردبووەوە وە بەردەوامیش بووە لە خواردنی، بەڵام بە هیچ شێوەیەک سەرخۆش نەبووە، تەنانەت ئارامتریش بووە.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە وەین لە ماوەی دوو کاژێردا 500 هەزارد پاوەندی دۆڕاندوە، لە هەرخولەکێکدا بە چوار هەزار پاوەند یاریکردووە و دۆڕاندوویەتی.

چەند رۆژێک پێش ئێستا جۆی بارتۆن یاریزانی یانەی بێرنلی بەهۆی قومارکردنەوە بۆ ماوەی شەش مانگ سڕ کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەی سزادانی وەین روونی نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە