5 یانە داوای گرێبەست لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن

14-04-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەی نەسڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەورە بووە، هێشتا خواستێکی زۆری لەسەرە و 5 یانە کە سێیانیان ئەوروپین دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
 
راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، 4 یانە هەڕەشە لە خەونی ئەستێرەی ئینگلیزی دەیڤد بێکهام دەکەن، کە دەیەوێت هەردوو ئەفسانەی تۆپی پێ، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یەک یانەدا کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی پێکەوە کۆتایی بە ژیانی پیشەگەرانەی سەرسوڕهێنەرانەیان بهێنن.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی فوتبۆلێرۆ، بێکهام دەیەوێت رۆناڵدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی ئینتەرمەیامی بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو کۆمەڵە ئەستێرەیەی ئێستا لە ئینتەرمەیامی، لویس سوارێز، بوسکێتس و جۆردی ئەلبا و لیۆنێل  مێسییەوە بکات و ببێتە هاوڕێیان.
 
بەپێی راپۆرتەکە، لە ئێستاوە 3 یانەی گەورەی پۆرتوگالی هەیە، کە مێژوویەکی گەورەیان هەیە و دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەن، ئەوانیش یانەکەی پێشووی سپۆرتینگ لیشبۆنە، کە کریس لەوێ دەتوانێت خەونی دایکی بەدیبهێنێت، کە پێشتر خواستی خۆی بۆ بینینی رۆناڵدۆ دەربڕیوە و دەیەوێت جارێکی دیکە بە درێسی سپۆرتینگ لیشبۆنەوە ببینێت.
 
دووەم یانە، پۆرتۆی زەبەلاحی تۆپی پێی پۆرتوگالی و ئەوروپییە، کە کۆنسێساوی راهێنەرەکەی ستایشی رۆناڵدۆی کرد کاتێک چەند رۆژێک لەمەوبەر گوتی "سوپاسی خوا دەکەم کە لە سەردەمی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا ژیاوم".
 
بێنفیکا، سێیەم زەبەلاحی تۆپی پێی پۆرتوگال و چوارەم یانەیە کە دەیەوێت رۆناڵدۆ بگوازێتەوە.
 
بەپێی راپۆرتەکە، بێنفیکا دەرفەتی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بەئاسانی لەدەست نادات ئەگەر بەردەست بێت، هەروەها رێگە نادات رکابەرەکانی، پۆرتۆ و سپۆرتینگ لیشبۆنە بیبەن  بەبێ ئەوەی خۆیشی نەچێتە نێو کێبڕکێیەکە.
 
ئینتەرمەیامی تاکە یانەی ئەمریکی نییە کە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ واژۆ بکات، بەو پێیەی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسیش خواستی گەورەی خۆی دەربڕیوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆ دووبارەکردنەوەی ئەو ئەزموونە ناوازەیەی ئینتەرمەیامی، کە ساڵی رابردوو پەیوەندی بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینییەوە کرد و بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە ئەو ئەفسانەیەی رازیکرد بچێتە ریزەکانی.
 
بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا یانەی نەسڕی سعودی رێگە بە رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەدات کە بەردی بناخەی پڕۆژە گەورەکەی سعودیەیە بۆ پێشخستنی تۆپی پێ لەو وڵاتە؟.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە