ڤیدیۆ؛ مێسی سەرکەوتنێکی دیکەی بە ئینتەرمەیامی بەخشی

رووداو دیجیتاڵ

کانساس سیتی میوانداریی ئینتەرمەیامیی کرد و مێسی جارێکی دیکە، لە یاریگەدا شۆکی بەخشییەوە.. دوای تەنیا شەش خولەک، ئیریک تۆمی گۆڵی پێشکەوتنی یانەیە خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
چاوە جادوویی و ئاسۆفراوانەکانی مێسی کەوتنەوە گەڕ و ئەسیستێک بۆ دیێگۆ گۆمێز، ئەنجامەکەی بۆ ئینتەر مەیامی یەکسانکردەوە.
 
کۆی 72610 کەس لە یاریگەدا ئامادەبوون.. لە بەرەبەیانی شەوێکدا کە ئاسمان مووشەکی تێدا دەباری، مێسی مووشەکێکی دۆستانەی بەگۆڵی کانساسەوە نا و هەموو ئەوانەی لە یاریگەدابوون، تەنیا پێیانکرا بەسەرسڕمانەوە لە دیمەنەکە بڕوانن..
 
کانساس تەنیا حەوت خولەک بەدواکەوتن لە ئەنجامەکە رازیبوو.. ئیریک تۆمی گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی لەبەدواداچوونی کۆڕنەرێکەوە تۆمارکرد..
 
لە خولەکی 71دا لویس سوارێز بیری هەمووانی خستەوە ئەو هێشتا لە یاریگەدایە و دەتوانێ دوایین قسە لەبارەی ئەنجامی یارییەکەوە بکات... هێرشبەرانی ئینتەرمەیامی هەڵەیەکی بەرگریکەرانی کانساس سیتییان قۆستەوە و لە خولەکی 71 دا سوارێز گۆڵی بردنەوەی ئینتەر مەیامیی تۆمارکرد.