وێنە؛ جیرارد پیکێ بووە خاوەنی یانەیەک و بە میدیاکانی ناساند


رووداو - هەولێر

جیرارد پیکێ، بەرگریکەری یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی بووە خاوەنی یانەیەک و ئەمڕۆش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا یانەکەی ناساند.

پیکێ لە ئاندۆرا، بە سپۆنسەری کۆمپانیای کۆسمۆس هۆڵدینگ کە خۆی دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیاکەشە، یانە نوێیەکەی بەناوی ئاندۆرا ئێف سی بە میدیاکان ناساند.



بەرگریکەرەکەی بارسێلۆنا لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی بەدڵخۆشییەوە دەرکەوتن و درێسی یانەکەیان بە مێدیاکان ناساند، کە درێسەکەی دەچێتەوە سەر درێسی هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا.



بەهۆی ئەوەی کە جیرارد پیکێ، خاوەنی یانەکەیە 8 یاریزانی ئیسپانی لە یانەکە یارییدەکەن، 12 یاریزانی ئەندۆرا و یاریزانێکی پۆرتوگالیش لە یانەکەدان، پێدەچێت لەچەند ساڵی داهاتووشدا بەهۆی پاڵپشتی گەورەی پیکێ یانەکە ناوبانگێکی زۆر پەیدابکات.



یانەی ئاندۆرا ئێف سی لە ساڵی 1942ـەوە دامەزراوە و کۆمپانیای کۆسمۆس هۆڵدینگ سپۆنسەریی دەکات.