سەرۆک و جێگر و دەستەی کارگێڕی یانەی میلان دەستیانلەکارکێشایەوە

14-04-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن واژۆکردنی گرێبەستی فرۆشتنی میلان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی میلانی ئیتالی بە فەرمی رایگەیاند، خاوەنداریەتی یانەکە درایە کۆمپانیای سینۆ- یۆرۆپ سپۆرتسی چینی .

میلان، لە پێگەی فەرمی خۆی راگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە، دوای کۆتاییهاتنی گفتگۆگان لە نێوان کۆمپانیای ڤینینڤێستی ئیتاڵی خاوەنداری میلان و کۆمپانیای سینۆی چینی، هەردوولا گەیشتنە رێکەوتن و یانەکە لەلایەن کۆمپانیای ڤینینڤێست فرۆشرا بە کۆمپانیای سینۆ بە بڕی 740 ملیۆن یۆرۆ، واتە بە رێژەی لە % 99.63ی پشکەکان، لەگەڵ تەواوی ئەو قەرزانەش کەلەسەر یانەکە کەڵەکەبوون.

هەر لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە دەستیان لەکارکێشایەوەو لەمڕۆەوە، لی یۆنگ هۆنگ دەبێتە سەرۆکی فەرمی یانەکە.

میلان ماوەی 31 ساڵە لەژێر سەرۆکایەتی سێلڤیۆ بێرلسکۆنی خاوەن کۆمپانیای ڤینینڤێستی ئیتالیدایە و خاوەنداریەتی دەکرێت و لەو ماوەیەدا 29 نازناوی بەدەستهێناوەو لەکۆی ئەو نازناوانەش 5 نازناوی چانپیۆنزلیگن.

ماوەی چەند ساڵێکە میلان وەک میلانەکەی جاران نەماوەو هیچ شوێن پەنجەیەکی لە رکابەرییەکانی ئەوروپا و تەنانەت لە ئیتالیاشدا نییە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە