هەنگاوی یەکەمی سەرۆکی یانەی میلان گۆڕینی راهێنەرە

14-04-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن سەرۆکی کۆن و نوێی میلان
A+ A-

رووداو – هەولێر

رۆژنامەڤانییەکانی ئیتالیا رایانگەیاندووە، خاوەنی نوێی یانەی میلان دەیەوێت لەیەکەم هەنگاویدا راهێنەری یانەکەی بگۆڕێت و رۆبێرتۆ مانچینی لە شوێنی ڤیچێنزۆ مۆنتێلا بکاتە راهێنەری داهاتووی میلان.

لی یۆنگ هۆنگ، خاوەنی نوێی یانەی میلان ئەمڕۆ بەفەرمی وەک سەرۆکی یانەکە دەناسێنرێت و بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتالی لە یەکەم هەنگاویاندا دەیانەوێت لە رێگەی پەیوەندییەکانی مارکۆ فاسوونی کە دەبێتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی یانەکە رۆبێرتۆ مانچینی رازی بکەن ببێتە راهێنەری داهاتووی رۆسۆنێری.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، سەرمایەدارە چینییەکە متمانەی بە مۆنتێلا نییە و دەیەوێت راهێنەرێکی نوێ یانەکە سەرکردایەتی لۆمباردییەکان بکات.


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە