خلێفی دەیەوێت یانەیەکی بەنێوبانگی ئیسپانیا بکڕێت

14-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ناسر خلێفی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دامەزراوەی قەتەر بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی بیر لە کڕینی یانەیەکی بەنێوبانگی ئیسپانیا دەکاتەوە، کە ئێستا لە خولی پلە دوو یارییدەکات.
 
بەپێی هەواڵی رادیۆی کۆپێی ئیسپانی، دامەزراوە قەتەرییەکە بە سەرۆکایەتی ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان کە لە 2004 دامەزراوە، ئەمجارە دەیەوێت یانەی مالاگای ئیسپانی بکڕێتەوە، لەکاتێکدا یانەکە بە بارودۆخێکی وەرزشی خراپدا تێدەپەڕێت.
 
یانەی مالاگا ئێستا لە خولی پلە دووی ئیسپانیا یارییدەکات، لەو خولەشدا ئەنجامەکانی خراپن و لە کۆی 22 یانەی بەشدار لە خولەکەدا، یانەکە پلەی 20ـەمی ریزبەندی گرتووە و لە 31 یارییدا تەنیا 5 یاریی بردووەتەوە و لەو خولەشدا یانەکە لە ژێر مەترسیی دابەزیندایە.
 
لەگەڵ ئەوەی کە قەتەر دەیەوێت زۆرینەی پشکەکانی یانەکە بکڕێتەوە، سەرەتا دەبێت عەلی عەبدوڵلا بن ناسر ئەلسانی، سەرۆکی یانە ئەندەلووسییەکە 51٪ـی پشکەکانی یانەکە بگەڕێنێتەوە لای خۆی بۆ ئەوەی قەتەر بتوانێت زۆرینەی پشکەکانی بکڕێتەوە.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، دەبێت خاوەنی یانەکە 9 ملیۆن یۆرۆ لە دادگا دابنێت و زۆرینەی پشکەکانی بگەڕێنێتەوە لای خۆی، پاشان رێگەی پێدەدرێت یانەکە بفرۆشێت.
 
لەگەڵ ئەوەی ناسر خلێفی، سەرۆکی کۆمپانیای قەتەر بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی خاوەنداریەتی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات، 22٪ـی پشکەکانی یانەی سپۆرتینگ براگای پۆرتوگالیشی کڕیووەتەوە و ەیەوێت بە کڕینەوەی مالاگاش ئیمپڕاتۆریەتییەکەی لە وەرزشدا زیاتر بباتە پێشەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە