پێشمەرگەی سلێمانی رکابەری لەسەر پاڵەوانبوونی عێراق دەکات

14-03-2021
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن خولی بالەی عێراق
A+ A-


رووداو دیجیتال

ئەمڕۆ یەکشەممە لە دواین رۆژی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی خولی نایابی بالەی عێراق، چوار یاری بەڕێوەدەچێت و یانە سەرکەوتووەکانی دوایین قۆناخ دەردەکەون.

یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتای خولەکە بە بەشداری 8 یانەیە، یارییەکان لە هەردوو هۆڵی یانەی ئەکاد عەنکاوە و هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین ئەنجامدەدرێن، دوای تەواوبوونی سەرجەم یارییەکان پێنج یانە بەپێی ئەنجامەکانیان سەردەکەون بۆ قۆناخی کۆتایی.

یانەی هەولێر کە ئاستێکی باشی پێشکەش نەکردووە رکابەری یانەی بەحری دەکات، یانەی غازی باشوور رووبەڕووی یانەی جەیش دەبێتەوە، هەروەها یانەی سناعە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یاری دەکات، شورتە و حەبانییە بەیەکدەگەن. 

سەبیح حەنتوش، ئەندامی یەکێتیی ناوەندی بالەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند " ئاستی یانەکان لە یەکدییەوە نزیکە، بەهۆی دابەشبوونی یاریزانانی هەڵبژاردەی بالەی عێراق بەسەر چەند یانەیەکدا، ئەوە جێگای دڵخوشیمانە ئەوەیە کە چەند تیپێک رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن".

وەرزی رابردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولەکەی بردەوە و دەیەوێت ئەم وەرزەش رکابەری لەسەر پارێزگاریکردن لە نازناوەکە بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە