سەرۆکی ریال مەدرید تووشی کۆرۆنا بووە؟

14-03-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ماوریسیۆ گۆمێز دی ماتۆس فلۆرێنتینۆ پێرێز ئێریک ئەبیدال
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، رایگەیاند ماوریسیۆ گۆمێز دی ماتۆسی جێگری سەرۆکی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەر لە چەند رۆژێک لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدریدی ئیسپانی کۆبووەتەوە.

ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لەو پیاوەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، بەو پێیەی بەر لە چەند رۆژێک ماوریسیۆ گۆمێز دی ماتۆس سەردانی یانەی ریال مەدریدی کردووە و لەوێ پێرێز و دوو لە یاریدەدەرەکانی پێشوازیان لێکردووە و پێکەوە چوونەتە مۆزەخانەی ریال مەدرید و تەنانەت ئەو بەرپرسەی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی درێسێکی خۆی بەدیاری داوەتە پێرێز.

ئەو پیاوە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری هونەری یانەی بارسێلۆناش کردووە، بۆیە مەترسی ئەوە لە ئارادایە بەرپرسانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید تووشی کۆرۆنا بووبن.

رۆژنامەکانی بەرازیل رایانگەیاند جێگری سەرۆکی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی تووشی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و پشکنینێکی دیکەشی بۆ دەکرێت.

ئەو بەرپەرسەی یانە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانەکەی گەشتی کۆلۆمبیای کردووە بۆ ئەنجامدانی یارییەک بەرامبەر یانەی جۆنیۆر دی بارانکویلای کۆلۆمبی لە جامی لیبەرتادۆرێس.

هەروەها ماوریسیۆ گۆمێز دی ماتۆس دوای گەڕانەوەی لە کۆلۆمبیا لەگەڵ زیکۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلیش کۆبووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە