ڤیدیۆ؛ بینۆتی یەکەمی پێشبڕکێی پایسکیلسواری پاریس نیس بوو

رووداو - هەولێر

تیسی بینۆتی پایسکیلسواری بەلجیکی پلەی یەکەمی لە قۆناخی شەشەمی پێشبڕکێی پایسکیلسواری پاریس نیس بەدەستهێنا، دوای ئەوەی توانی بەسەر مایکل ماسیۆسی هاوڕێی لە تیپی سۆن وێپ سەربکەوێت بە جیاوازی 22 چرکە.

پایسکیلسواری بەلجیکی ماوەی پێشبڕکێیەکە، کە 161.5 كيلۆمەتر بوو بە 3 کاژێر وپەنجاو حەوت خولەک و دوو چرکە بڕی و جیاوازییەکەی لەگەڵ ماکسیملیان شاکمانی پێشەنگی ریزبەندی گشتی بۆ 36 چرکە کەمکردەوە.

ماکسیملیان شاکمانی لەو پێشبڕکییەدا تووشی رووداوێک بوو، کە بەهۆیەوە پلەی دوانزدەهەمی بەدەستهێنا.

سێرجیۆ هیگوێتا لە تیپی ئەی ئێف برۆ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و بووە سێیەمی ریزبەندی گشتی پێشبڕکێیەکە.