بەپەلە؛ کوترۆنی و پێزێلا لە فیۆرێنتینا تووشی کۆرۆنا بوون

14-03-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن یاریگاکانی ئینگلتەرا
A+ A-

رووداو-هەولێر

ژمارەی تووشبووانی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ زیادیانکرد، دوای ئەوەی دوو ئەستێرەی دیکەی یانەی فیۆرێنتینا لەگەڵ ئەندامێکی تیمی پزشیکیی یانەکە تووشی کۆرۆنا بوون.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، یانەی فیۆرێنتینا رایگەیاند، پاتریک کوترۆنیی هێرشبەری یانەکە، لەگەڵ جێرمان پێزێلای بەرگریکەری ئەرجەنتینی تووشی کۆرۆنا بوون، جگە لەوانەش ئەندامێکی تیمی پزیشکیی یانەکە بە ناوی ستیڤانۆ دانیێلی تووشی کۆرۆنا بووە.

Image

ئەمە چوارەم تووشبوونە بە کۆرۆنا لەنێو یانەی ڤیۆلا، دوای ئەوەی شەوی رابردوو، دوشان ڤلاهۆڤیچی یاریزانی هەمان یانە وەک یەکەم حاڵەت راگەیێنرا، ئەم دوو یاریزانەش پێدەچێت بەهۆی ڤلاهۆڤیچەوە تووشی کۆرۆنا بووبن.

دۆخی تەندروستی کوترۆنی و پێزێلا ئێستا جێگیرە و لە کەرەنتینەدان.

لە ئیتالیا و یانەکانی سێریا ئەی، سات بە سات هەواڵی تووشبوونی یاریزانان زیادەکەن، یانەی سامپدۆریا پێنچ یاریزان و پزیشکێکیان تووشبوون، لە یوڤێنتوس روگانی یەکێکی دیکەیە لە تووشبووەکان و سەرجەم یاریزانەکانی دیکەش لە کەرەنتینەی کەسیدان.

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە