بەر لە یاریی ئوردن شەڕ روویداوە و پەنجەیەکی سۆن لەجێچووە

14-02-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سۆن هیونگ مین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

رۆژنامەی سەن سپۆرت، نهێنییەکی بەر لە یاریی کۆریای باشوور و ئوردن لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیادا ئاشکرا دەکات و میدیاکانی کۆریا پێیانوایە ئەو نهێنییە هۆکاری شکستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بووە بەرامبەر بە ئوردن.
 
وەک ئەو رۆژنامەیە باسی دەکات، شەوی یارییەکەی ئوردن لە کەمپی هەڵبژاردەی کۆریای باشووردا شەڕێکی گەورە لەنێوان یاریزانانی کۆریادا روویداوە و بە بۆکس بەربوونەتە گیانی یەکدی، بووەتە هۆکاری لەجێچوونی پەنجەیەکی دەستی سۆن هیونگ مینی ئەستێرەی یانەی تۆتێنهام.
 
یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆریا لە شەوی یارییەکەیاندا بەرامبەر ئوردن لە جامی ئاسیادا، بۆ نانخواردنی ئێوارە کۆبوونەتەوە، بەڵام یاریزانە گەنجەکان بەخێرایی دەستیان لە نانخواردن بەرداوە بۆ ئەوەی بچن یاریی “چالنجی تێنسی سەرمێز” بکەن، ئەمەش سۆنی تووڕە کردووە، چونکە خوانەکەی بە دەرفەتێک دەزانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یاریزانەکان و لە ئەنجامدا ناکۆکییەک لەنێوان سۆن و لی کانگ دروستبووە و چەند یاریزانێک بە بۆکس لێکیانداوە و ئەو ئەنجامەی لێکەوتووەتەوە.
 
هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە سۆن لەو شەڕەدا رۆڵی نێوبژیویکاری بینیوە، بەڵام هەر خۆی بووەتە قوربانی، کە لە یارییەکەی تۆتێنهام و برایتن لە گەڕی بیست و چواری پرێمەرلیگدا دەرکەوت دوو پەنجەی بە برینپێچ بەستووە.
 
هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیادا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئوردن دۆرا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
 
لەو یارییەدا هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، کە یەکێک بوو لە بەهێزترین بەربژێرانی بردنەوەی نازناوەکە، بەشێوەیەکی خراپ دەرکەوت و ئێستا میدیاکانی ئەو وڵاتە هۆکارەکە بۆ ئەو ناکۆکییە دەگەڕێننەوە کە لەو رۆژەدا لە نێوان سۆن و لی کانگدا روویداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).