وادەی گەڕانەوەی بنزیما ئاشکرا بوو

14-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کەریم بنزیما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای سعودیە، وادەی گەڕانەوەی کەریم بنزیما بۆ نێو پێکهاتەی یانەی ئیتیحاد بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی داهاتوودا ئاشکرا دەکەن.
 
مارسێلۆ گایاردۆ، راهێنەری یانەی ئیتیحاد، بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی ناڤباخۆری ئوزبەکستانی، لە رکابەرییەکانی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا کەریم بنزیمای بانگهێشت نەکردووە و یاریزانەکە لە سعودیە ماوەتەوە.
 
دوورخستنەوەی بنزیما لە پێکهاتەی ئیتیحاد لە کاتێکدایە، یاریزانەکە ماوەیەکی زۆر بوو لە یانە دابڕابوو و بەشداریی لە کەمپی مەشقەکانی یانەکەدا نەکرد کە لە دووبەی کرا، بەمەش گایاردۆ یاریزانەکەی دوورخستەوە.
 
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی عەکازی سعودی، کەریم بنزیما بۆ یاریی داهاتووی ئیتیحاد لە خولی سعودیە بەرامبەر یانەی ریاز ئامادەدەبێت."
 
مارسێلۆ گایاردۆ، راهێنەری یانەکە دەیەوێت بنزیما بەباشترین توانای جەستەیی و هێزەوە ئامادەبێت و لە یاریی بەرامبەر ریاز هاوکاریی یانەکە بکات.
 
رۆژی پێنجشەممە ئیتیحاد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیادا بەرامبەر ناڤباخۆری ئوزبەکستانی یاریی دەکات، رۆژی یەکشەممەی داهاتووی لە خولی سعودیە رووبەڕووی یانەی ریاز دەبێتەوە.
 
بنزیمای 36 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ ئیتیحاد بەشداریی لە 20 یارییدا کردووە، 12 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 ئاسیستی هەیە.
 
کەریم بنزیما ماوەیەکی زۆر لە مەشقەکانی یانەی ئیتیحاد دوورکەوتەوە و وا بڵاوکرایەوە کە یاریزانەکە کێشەی لەگەڵ یانەکە هەیە و دەیەوێت لە یانەکە بڕوات، بەڵام چەند رۆژێک لەمەوبەر گەڕایەوە نێو مەشقەکان و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکانی داهاتوو دەستپێکردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە