رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، سەرەڕای بردنەوەی یاریی چوون لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یاریزانێکی گرنگی خۆی لەدەستدا بەهۆی پێکانەوە.
ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی شانزدەی چامپیۆنزلیگدا بووە میوانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە، بەڵام پێکرانی براهیم دیازی خاوەنی تاکە گۆڵی یارییەکە لە دڵخۆشیی مەدریدییەکانی کەمکردەوە.
دیاز لە گێمی دووەمی یارییەکەدا دوای ئەوەی گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد، پاش چەند خولەکێک تووشی پێکان بوو، نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، و کارلۆ ئەنچێلۆتیی راهێەنری مێرینگێ لە خولەکی 84ـدا بڕیاریدا لەجیاتی ئەو لوکاس ڤاسکێز بنێرێتە نێو یاریگە.
بەپێی پێشبینییەکان پێکانەکەی براهیم دیاز لەوانەیە پچڕانی ماسوولکەیی بێت.
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی شاهانە، پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە پێکانەکەی دیاز ئەگەری هەیە تەنای لێدانێکی بەهێز و گوشار دروستبوون بێت لەسەر ماسوولکەی پشتەوەی قاچی راستیدا، بەڵام ئەگەری پچڕانیشی هەیە.
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی ریال مەدرید بەندە بە شێواز و پلەی پێکانەکە، ئەگەر تەنیا گوشار و لێدانێکی بەهێز بێت، هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە، بەڵام ئەگەر پچڕانی پلەی یەک بێت، هەفتەیەک تاوەکو سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە، ئەگەر پلە دوو بێت، ماوەی دوورکەوتنەوەکەی سێ بۆ شەش هەفتە دەبێت.
بڕیارە یاریی گەڕانەوەی نێوان ریال مەدرید و لایپزیگ، رۆژی چوارشەممە 6ـی ئادار لەسەریاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مدرید بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ