ڤیدیۆ؛ گۆڵکارە سەرنجڕاکێشەکەی ئایاکس هاتریکی تۆمارکرد

14-02-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئایاکس
ئایاکس
نیشانەکردن ئایاکس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئایاکس لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و بەسەرکردایەتی سێباستیان هالەر بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر یانەی تڤێنتی بەدەستهێنا.
 
یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی 22ـی خولی هۆڵەندا لەسەر یاریگەی یۆهان کرۆیف ئارێنا بەڕێوەچوو و ئایاکس بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
 
لە خولەکی 31 داڤی کلاسین بە ئاسیستی هالەر گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، پاشان هالەر لە نیوەی دووەمدا دەرکەوت و لە خولەکی 53 گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 77 رۆبن برۆبێر بەهەڵە گۆڵی سێیەمی ئایاکسی لە خۆیان تۆمارکردەوە، دوای ئەوەش سێباستیان هالەر، دوو گۆڵی دیکەی لە یارییەکەدا تۆمارکرد و بووە خاوەنی هاتریک و ژمارەی گۆڵەکانیشی لەم وەرزەی خولی هۆڵەندادا بۆ 16 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکاران بەرزکردەوە.
 
بەبردنەوەی یارییەکە ئایاکس جێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بەهێزکرد و بووە خاوەنی 54 خاڵ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە