تسیتسیپاس له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی رۆتردام كرایه‌ده‌ره‌وه‌


رووداو – هه‌ولێر

ستیفانۆس تسیتسیپاسی تێنسزانی یۆنانی لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا لەسەر دەستی ئالێز بێدینی تێنسزانی سلۆڤینی لە پاڵەوانیه‌تیی تێنسی رۆتردام کرایە دەرەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا ئالێز بە ئەنجامی 7-5 براوە بوو، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا هیچ دەرفەتێکی بە تێنسزانە لاوە یۆنانییەکە نەدا و ئەم کۆمەڵەیەشی بە ئەنجامی 6-4 لێبردەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لەبەرژەوەندی خۆی کۆتاییپێهێنا.

لە قۆناخی پێشکۆتاییشدا بێدینی بەرامبەر فیلیکس ئۆگێری تێنسزانی کەنەدی یاریی دەکات.