دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا چوار ئەستێرەی تۆپی پێ تووشی نەخۆشیی دڵ بوون

دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا چوار ئەستێرەی تۆپی پێ تووشی نەخۆشیی دڵ بوون
 
سێ یاریزان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەهۆی کێشەی دڵەوە لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرانەوە، یاریزانێکیش لە بایرن میونشن بەهۆی هەمان نەخۆشییەوە لە دڵیدا دوورخرایەوە
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی گابۆن رایگەیاند: "سێ یاریزانی هەڵبژاردەکەمان دوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پشکنینی گشتی، ئاشکرابوو سێ یاریزانی هەڵبژاردەکەمان لە دڵیاندا کێشەیان هەیە، بۆیە بەناچاری ئەو یاریزانانەی هەڵبژاردکەمان دوور دەخەینەوە".
 
پێر ئیمریک ئۆبەمیانگ، ئەستێرەی هەڵبژاردەکە و یانەی ئارسیناڵ، دوای پشکنین، دەرکەوت کێشە لە دڵیدا دروست بووە، بۆیە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی ژیانی لە پاڵەوانێتییەکە بەشداری ناکات.
 
لە لایەکی دیکەوە لێژنەی پزیشکی کۆپا ئەفریقا ئاشکرای کرد: "لە هەڵبژاردەی گابۆن هەریەکە لە ئۆبەمیانگ، ئێکسێڵ مای، ماریۆ لیمینا، دوای تێپەڕاندنی کۆرۆنا، کێشە لە دڵیاندا دروست بووە، بۆیە ریگە نادەین هیچ یەکێک لەو سێ یاریزانە لەبەر سەلامەتی ژیانیان، بەشداری یارییەکان بکەن، چونکە نامانەوێ سەرکێشی بە ژیانیانەوە بکەین، بەڵام هێشتا ئەمە بڕیاری کۆتایی نییە و پشکنینی زیاتر بۆ هەرسێ یاریزان دەکرێتەوە".
 
ئەمڕۆش یانەی بایرن میونشن رایگەیاند: "ئەلفۆنسۆ دەیڤیسی بەرگریکاری کەنەدی یانەکە دوای تێپەڕاندی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە دەمارەکانی دڵیدا تووشی هەوکردن بووە، بۆیە تاوەکو کاتێکی نادیار لە یاریکردن دادەبڕێت.
 
هەر ئەمڕۆ ئەلفۆنسۆ لە راهێنانەکانی بایرن میونشن دوورخرایەوە، تاوەکو ئەوکاتەی هیچ مەترسییەک لەسەر تەندروستی نامێنیت.