ڤیدیۆ: یانەیەکی پلە دوو پاڵەوانی ئەڵمانیا و ئەوروپای لە جامی ئەڵمانیا دەرکرد

14-01-2021
ئیحسان تاهیر
AFP
AFP
نیشانەکردن بایرن میونشن هۆڵشتاین کیل
A+ A-

رووداو دیجیتال

یانەی هۆڵشتاین کیل، کە لە خولی یانە پلە دووەکانی ئەڵمانیا یاری دەکات، هەمووانی تووشی شۆککرد و یانەی بایرن میونشنی لە جامی ئەڵمانیا دەرکرد.

هۆڵشتاین کیل لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری بایرن میونشنی کرد و دوای ئەوەی هەردوو گێمی یارییەکە و دوو گێمی زیادکراویش بە ئەنجامی 2 - 2 کۆتاییهاتن، بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە 6 - 5 سەرکەوتن بۆ تیپی خاوەن یاریگە بوو.

سێرجی نابری له خولەکی 14ـدا بایرنی بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام فین بارتێلس لە خولەکی 37ـدا ئەنجامەکەی بۆ خاوەن ماڵ یەکسانکردەوە.

دوای تێپەڕبوونی تەنیا 3 خولەک بەسەر گێمی دووەمدا، لیرۆی سانێ پاڵەوانی ئەڵمانیای جارێکی دیکە پێشخستەوە، کاتێک لە لێدانێکی راستەوخۆدا گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد.

باڤارییەکان نزیکبوون لە سەرکەوتن، بەڵام هاوکی لە خولەکی پێنجەمی کاتی زیادکراودا   گۆڵێکی کوشندەی تۆمارکرد و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی دەستپێک.

لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەشدا هۆڵشتاین براوەبوو، پاڵەوانی ئەڵمانیا و ئەوروپای لە جامی وڵاتەکەی دەرکرا، کە راهێنەر و یاریزانانی یانە باڤارییەکە تووشی شۆک بوون، بڕوایان بەوە نەدەکرد کە بەسەریان هاتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە