بەدەستهێنانی نازناوی بالۆن دۆڕی ساڵی 2013 لە لایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆوە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. هەندێک لەو کاردانەوانە کرستیانۆیان بە شایستە دەزانی و هەندێکیان بە ناشایستە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوای پێنج ساڵ ململانێ و کێبڕکێ توانی بۆ جاری دووەم خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2013 بباتەوە. دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، کاردانەوەی جیاواز لە لایەن یاریزان و راهێنەر و سەرۆک یانەکانی جیهانی لێکەوتەوە. لیۆنێل مێسی رکابەری خەڵاتەکە گوتی" من ماوەیەکی درێژ بە هۆی پێکان بەشداریی یارییەکانم نەکرد، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە رۆناڵدۆ یاریزانێکی دەگمەنە و شایستەی وەرگرتنی باڵۆن دۆرە" فلیپ لامی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن و براوە لە وەرگرتنی شوێنێک لە پێکهاتەی ئەستێرەکانی جیهان لە بارەی ئاهەنگ و براوەکانی رایگەیاند، بۆنەکە گرنگی خۆی هەبو بۆ تۆپی پێی ئەڵمانیا، بە هۆی ئەوەی سێ یاریزانی بایرن مینشن لە پێکهاتەی تیپی ئەستێرەکانی جیهاندا هەبوون و هەروەها هاینکس راهێنەری ئەڵمانی بووە باشترین راهێنەری جیهان و نادین ئەنگێری گۆڵپارێزی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی خانمان بۆ ساڵی 2013".
لام پیرۆزبایی لە هەریەکە لە میسی و رۆناڵدۆ و رێبێری کرد کە توانیان بگەنە قۆناخی کۆتایی پیشبڕکێ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر، ئەو گوتی" من دەنگم بە رێبیری داوەو ئە هاوڕیمە و ە لە یەک یانە یاریی دەکەین و ریبێری خاوەنی چوار نازناوە لە ساڵی 2013 و ئەوەی ئەو بەدەستی هێناوە هیچ یەکێک لە دوو رکابەرەکەی لە ساڵی رابردوو بەدەستیان نەهێنابوو، بەداخەوە کە نەیتوانی باڵۆن دۆر بباتەوە".
یۆپ هاینکسی ئەڵمانی و براوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵی 2013 و خاوەنی سێ نازناوی گرنگ لە بارەی خەڵاتەکانەوە گوتی"بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵ کارێکی نمونەیە لە کاروانی وەرزشیمدا،ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من، بەڵام خەمبارەم بەوەی فرانک ریبێری خەڵاتەکەی بەدەستنەهێنا، بەڵام پێویستە رێز لە بڕیارەکانی لیژنەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە لە فیفاوە بگرین".
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ سویدی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کە بووە خاوەنی خەلاتی پۆشکاشی 2013بوو، بە جوانترین گۆڵ گوتی" دڵخۆشم بە بردنەوەی خەڵاتەکە و هەروەها بە بوونی ناوم لە نێو لیستی 10 لە باشترین یاریزانانی جیهان و ئەوەش بەڵگەی لێهاتوویی من دەسەلمێنێت، سەبارەت بە هەڵبژاردنی رۆناڵدۆ بۆ باڵۆن دۆڕی 2013 هیچ کۆمێنتم نییە".
تیاگۆ سێلڤای بەرازیلی و بەرگریکاری پاریس سانجێرمان ئاشکرایکرد، سوپاسگوزاری خوایە کە خۆی لە پێکهاتەی ئەستێرەکانی 2013 دەبینێت و سوپاسی هاوڕێکانی کرد لە هەڵبژاردە و یانەکەی بەهۆی یارمەتی ئەوان توانیویەتی خۆی لەسەر شانۆی ئاهەنگەکە ببینێت".
ئۆلی هۆینسی سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی سەبارەت بە نەدانی باڵۆن دۆڕی 2013 بە فرانک ریبێری گوتی" جگە لە پیلانگێڕی هیچی دیکە نەبوو، چەند کەسێکی دیاری کراو دەست دەخەنە پێدانی خەڵاتەکە و ئەوەش خیانەتە و هیچ دادوەرییەک ل خەلاتی باڵۆن دۆڕی 2013 نامایەوە، چونکە ئەوەی رێبیری لەوساڵەدا بەدەستیهێنا بوو، براوەکە چەند ساڵێکە خەوی پیوەدەبینێت". پابلۆ بینتۆی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتۆگال لە بارەی خەلاتی باڵۆن دۆرەوە گوتی" کرستیانۆ رۆناڵدۆ ساتستەی وەرگرتنی خەڵاتەکە بوو ، ئێستا دادوەری فیفا خۆی سەلماند، راستە دەسکەوتەکانی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکەی لەو ساڵەدا کەم بون، بەلام ئەو یاریزانێکی نمونەی و دەگمەنە و پیرۆزبایی لێدەکەم.\ فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید رایگەیاند" رۆناڵدۆ شایستەی خاڵاتەکە بو، ئەوەش ئاکامی راهێنانە بەردەوامەکانی بوو، ئەو یاریزانێکی ئاستبەرز و حەزی بردنەوەی یارییەکانی هەیەو پیرۆزبایی لێدەکەم، ئەو توانی دوای حەوت ساڵ جارێکی دیکە باڵۆن دۆڕ بگەڕێنێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ساندرۆ رۆسێلی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بە دەزگاکانی راگەیاندنی راگەیاند، بەهۆی فشاری رۆژنامەنووسان و دووبارە دەنگدانەوە میسی لە خەڵاتەکە بێبەشکرا و فیفا نەیهێشت بۆ جاری پێنجەم لەسەریەک میسی پێنج باڵۆندۆر لەتەک یەک دابنێت. لەبەرامبەریشدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ براوەی خەلاتەکە رایگەیاند، من شایستەی وەرگرتنی خەڵاتەکە بوم، چونکە توانیم لەو ساڵەدا 69 گۆڵ تۆمار بکەم و ئەوەش ژمارەیەکی کەم نییەو هەروەها توانیم هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بگەیەنمە مۆندیالی بەرازیل، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی دەنگیان پێدام،\ بەشێک لە جاودێرانی وەرزشیپێیان وایە پێدانی باڵۆن دۆڕی 2013 بە رۆناڵدۆ بۆ پەردەپۆشکردنی پێدانی باڵۆن دۆڕی 2010 بو بە لیۆنێل مێسی، چونکە هیچ یەکێک لە میسی لە 2010 و رۆناڵدۆ لە 2013 هیچ نازناوێکی کەسی و گشتی وایان بەدەستنەهێنابوو کە شایەنی وەرگرتنی مسقالێک زیڕبێت نەک تۆپێک لە زێڕ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ