سادیۆ مانێ باشترینی مانگی رابردووی پرێمه‌رلیگه‌

13-12-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن سادیۆ مانێ پرێمه‌رلیگ
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

ئه‌كاونتی فه‌رمی خولی نایابی ئینگلته‌را له‌ توویته‌ر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناسنامه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ به‌ باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خوله‌كه‌ دیاریكراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌كاونته‌كه‌، سادیۆ مانێ، هێرشبه‌ری سه‌نیگالیی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، به‌ باشترین یاریزانی مانگی تشرینی دووه‌می پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشانكراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.

مانێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ جه‌یمی ڤاردیی هێرشبه‌ری لێسته‌ر سیتی، دێلی ئالی و سۆن هیۆنگ مینی هه‌ردوو یاریزانی تۆتێنهام له‌ ركابه‌ریدابوو، توانیشی به‌سه‌ر ئه‌واندا سه‌ركه‌وێت.

مانێ مانگی رابردوو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و له‌ چه‌ند یارییه‌كدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ تیپه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه‌، هاوكات تاوه‌كو ئێستا 9 گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگدا تۆماركردووه‌.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە