لەسەر شاخی گۆیژەی سلێمانی پاڵەوانییەتییەکی وەرزشی نوێ بەڕێوەچوو


رووداو-سلێمانی

16 پاسکیل سواری کوردستان چوونە سەر شاخی گۆیژەی سلێمانی، لە سەر بەرزایی شاخەکەوە پێشبڕکێی هاتنەخوارەوەیان کرد و بەڕێیەکی باریک و سەختدا بۆ دامێنی شار هاتنەخوارەوە.

دانا سالار، رێکخەری پێشبڕکێکە رایگەیاند: "ئێمە لەبەر ئەوەی یەکەم پاڵەوانێتییە، یەک شاخمان هەڵبژارد وەکو ئەزموونێکی سەرەتایی ریگەی ناو دارستانەکە کە دێیتە خوارەوە. ئەویش وەک ئەزموونێک وەرگرین لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتییەکە و کۆکردنەوەی کەسەکان."

بەهۆی کاریگەری بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو، پێنج پایسکیلسوار خزان و برینداربوون، چونکە بەشێک لە بەشداربووان شارەزای تولەڕێیەکان نین و پێشتر پرۆڤەیان لەسەر نەکردبوو.