ئەمشەو گاتوزۆ و میلان لە جامی ئیتاڵیا دەردەکەون

13-12-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەیسی میلان، ئیتاڵیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیسی میلان چوارەم یاریی خۆی لەژێر سەرپەرشتی جینارۆ گاتوزۆ، راهێنەری نوێی یانەکەی ئەنجامدەدات، کاتێک لە قۆناخی شازدەی جامی ئیتاڵیا لەنێو یاریگە و هاندەرانی رووبەڕووی یانەی هێلاس ڤیرۆنا دەبێتەوە.

یارییەکە کاژێر 22:45 لەسەر یاریگەی سانسیرۆ ئەنجامدەدرێت و ئەو یانەیەی یارییەکە بباتەوە راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە و میلانیش دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت و سەرکەوتنی بۆ قۆناخەکە یەکلاییبکاتەوە.

پێش ئەم یارییەش یارییەکی دیکە لە هەمان قۆناخی پاڵەوانێتییەکەدا دەکرێت و هەردوو یانەی فیۆرێنتینا و سامپدۆریا کاژێر 19:00 لەسەر یاریگەی ئارتیمۆ فرانکی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە