رۆبێرتۆ کارلۆس بۆچی گریا؟

رووداو - هەولێر

رۆبەرتۆ کارلۆس لە وەرزی رابردوودا لەگەل یانەی سیڤا سپۆر ئەنجامێکی باشی بەدەستهێنا، بەڵام لەم  ساڵدا ئەوەی چاوەڕێی نەدەکرد ئەو ئەنجامە خراپە بوو بەرامبەر یانەی فەنارباخچە لە خولی تورکیادا بەدەستی هێنا.

دوای دۆڕانی یانەی سیڤا سپۆر بە فەنەرباخچە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، میدیاکانی تورکیا وێنەی رۆبێرتۆ کارلۆسیان بڵاوکردەوە کە لە کۆتاییەکانی یارییەکەدا چاوی پڕ فرمێسک بووە و نزیکە لەوەی دەست بکات بە گریان.

کارلۆسی بەرازیلی لەسەر ئەو وێنەیە قسەی کرد و لە لێدوانی بۆ رۆژنامەکان دەڵێ زۆرم خەم خوارد، ئاستی یاریزانەکانم زۆر خراپ بوو و زۆری نەمابوو خۆم بچمەوە ناو یاریگا و دەست بکەمەوە بە یاریکردن.

دوێنێ یانەی سیڤا سپۆر لە یاریگەی سەراج ئۆغلو روبەرووی یانەی فەنارباخچە بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی ٤-١ پێ دۆراند.