ئێندریک لە شوێنی نەیمار بانگهێشت کرا و ئۆدیگارد, هالاند بەتەنیا جێدەهێڵێت

 رووداو دیجیتاڵ

 

دوای وەستانی یاریی خولە ناوەخۆییەکانی جیهان، یاریزانەکان بەرەو وڵاتەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ بەشداریکردن لە یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، جامی جیهانی 2026 و جامی ئاسیای 2027.

 

بەشێک لەو یاریزانانە بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداربن لە یاریەکان و دیارترینیان مارتن ئۆدیگاردی نەرویجیە کە لە دوایین دوو یاری زۆر گرنگ بۆ هەلبژاردەکەی بەشداری ناکات، هالانند بە تەنیا رکابەری سەرکەوتنی هەلبژاردەکەی دەکەوێتە سەرشان.

 

هۆڵەندا کە دوو یاریی چارەنووسسازی هەیە بەرامبەر ئێرلەندا و جیبرالتار، هەریەک لە رایان گراڤنبێرخ ، دی یۆنگ و لە دڵی بەرگری یورین تیمبەر، ماتیاس دی لیخت، ڤان دی ڤیین و ناسان ئاکی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان دوورخرانەوە کە سەرجەمیان پێکانیان هەیە.

 

بەرازیل و ئەرجەنتین

 

بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو فرناندۆ دینیزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل ئێندریکی 17 ساڵانی بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کرد دوای ئەوەی هەریەک لە نێمار، ریچارلیسۆن، گابریێل جیسۆس بەهۆی پێکانەوە لە هەڵبژاردەکە دوورکەوتنەوە، هەروەها بەهۆی پێکانەوە لە هێڵی ناوەڕاست بەرازیل لە تواناکانی کاسێمیرۆ بێبەشدەبێت.

 

لە بەرامبەردا ئەرجەنتین کە وا بڕیارە لە بەرامبەر بەرازیل یاری بکات، بە تەواوی پێکهاتەکەیەوە ئامادە دەبێت و تەنیا لە تواناکانی لیساندرۆ مارتینێز بێبەش دەبێت، کە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە.

 

لە 22ـی ئەم مانگە هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل لەسەر یاریگای ماراکانا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر پێشەنگی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور دەکەن، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا.