ڤیدیۆ؛ بێنفیکا 3 خاڵ و پێشەنگی لە سپۆرتینگ لیشبۆنە وەرگرت

13-11-2023
ئیحسان تاهیر
بێنفیکا
بێنفیکا
نیشانەکردن بێنفیکا سپۆرتینگ لیشبۆنە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی پڕ رکابەریی خولی پۆرتوگالیدا، یانەی بێنفیکا لە یاریی لووتکەدا سەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێشی بەسەر سپۆرتینگ لیشبونەی میوانیدا بەدەستهێنا و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
 
دەستپێشخەریی یارییەکە لەلایەن یانەی میوانەوە بوو، کە لە کۆتا خولەکی گێمی یەکەمدا لە رێگەی ڤیکتۆر گیوکریچەوە گۆڵی پێشکەوتنیان بەدەستهێنا.
 
خاڵی وەرچەرخانی یارییەکە لە خولەکی نۆی گێمی دووەمدا بوو، کاتێک ناوبژیوان بە کارتی سوور گۆنزالۆ ئیبناسیۆی بەرگریکاری یانەی سپۆرتینگی دەرکرد.
 
خۆڕاگری یاریزانانی سپۆرتینگ تاوەکو دواخولەک بەردەوام بوو پێش ئەوەی دوو گۆڵیان لێبکرێت.
 
یەکەم بێنفیکا لە رێگەی جواو نێڤێسەوە بوو، کاتێک لە خولەکی 90+4 گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد. دوای سێ خولەکی دیکەش کاسپەر تینگستێد گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ بێنفیکا تۆمارکرد و 2-1 بردییانەوە.
 
بێنفیکا بووە خاوەنی 28 خاڵ بەرزکردەوە و بەجیاوازی دوو گۆڵ پێشەنگی خولەکی لە سپۆرتینگ وەرگرت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە