ڤیدیۆ؛ لیڤا 3 خاڵی زەحمەتی بۆ بارسێلۆنا بەدەستهێنا

13-11-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by LLUIS GENE / AFP
Photo by LLUIS GENE / AFP
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی بەرامبەر، جارێکی دیکە رێگەی گۆڵی دۆزییەوە و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بارسێلۆنای رزگارکرد و سەرکەوتنێکی زەحمەتی بۆ بەدەستهێنا.
 
یانەی کەتەلۆنی لە گەڕی 13ـی لالیگادا،  لەسەر یاریگەی مۆنتجویک، میوانداری یانەی  دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشی کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر میوانەکەیدا  بەدەستهێنا.
 
تیپی میوان بە ئاستێکی بەرزەوە دەستیپێکرد و سامو ئامۆرۆدیۆن تەنیا 18 چرکەی پێویست بوو، بۆ ئەوەی تۆڕی گۆڵی تێرشتیگن بهەژێنێت و تەنانەت ئەو یاریزانە چەندجارێکی دیکەش نزیکبوو لە گۆڵکردن لە بارسێلۆنا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵەی سامو کۆتاییهات.
 
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە نیوەی دووەمدا قسەی خۆی کرد و لە خولەکی 53 ەبسەر گۆڵێکی جوانی بۆ بارسا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
دوای ئەو گۆڵە کۆنترۆلی یارییەکە بەتەواوی کەوتە دەست کەتەلۆنییەکان و دوای چەندی هەوڵ و هێرشەوە، لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و لیڤا لە خولەکی 78 بەسەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و گۆڵی دووەمی خۆی و بارسا و بردنەوەی تۆمارکرد. 
 
بارسێلۆنا بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵيکانی گەیاندە 30 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی لالیگادایە، لە بەرامبەردا ئالاڤێش بە 12 خاڵ لە پلەی چواردەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە