ڤیدیۆ؛ لایپزیگ گەیشتە پلەی دووەمی بوندێسلیگا

13-11-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by Ronny HARTMANN / AFP
Photo by Ronny HARTMANN / AFP
نیشانەکردن لایپزیگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی دیکەدا، لایپزیگیش بەردەوامبوونی خۆی لەسەر ئاستە باشەکەی دووپاتکردوەو لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا 2-1 لە ڤێردێربرێمەنی بردەوە. 
 
لە خولەکی سێزدەی یارییەکەدا ئاندرێ سیلڤا دوای وەرگرتنی پاسێکی جوان لە ئیمێل فۆرسبێرگ گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
لایپزیگ تاوەکو خولەکی 57 توانی پێشکەوتنی خۆی بپارێزێت، بەر لەوەی کریستیان گرۆس گۆڵی یەکسانکردنەوە بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماربکات. 
 
خاڤێر شلاگێری یاریزانی نەمسایی، هیوای ڤێردێربرێمەنی بۆ بەدەستهێنانی لانیکەم خاڵێکی لە یارییەکەدا لەنێوبرد، دوای ئەوەی ئاندرێ سیلڤا تۆپێکی گەیاندە بەر قاچەکانی و ئەویش بەسەرکەوتوویی خستە نێو تۆڕی ڤێردێربرێمەن و 3 خاڵی یارییەکەی بۆ یانەکەی بردەوە.
 
لایپزیگ بەم سەرکەوتنە بەشێوەیەکی کاتی، خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندی، کە خاوەنی 28 خاڵە و تەنیا 6 خاڵ لەدوای بایرن میونشنی پێشەنگەوەیە. لە کاتێکدا ڤێردێربرێمەن کە 21 خاڵی هەیە دابەزی بۆ پلەی نۆیەم.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە