محەمەد سەڵاح تووشی کۆرۆنا بوو

13-11-2020
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

 

یەکێتی تۆپی پێی میسر رایگەیاند، محەمەد سەڵاح ئەستێرەی هەرڵبژاردەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەڵام هێشتا چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاژێری داهاتوودا جارێکی دیکە  پشکنینی دووەم بۆ دڵنیابوونەوە لە تووشبوونی سەڵاح بکەنەوە، بە ئامانجی ئەوەی پشکنینەکەی نێگەتڤ بێت. 

دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی پشکنینەکانی سەڵاح، بە هەماهەنگی لەنێوان پزیشکی هەڵبژاردەی میسر و یانەی لیڤەرپوول، سەڵاح خۆی کەرەنتین کردووە، بۆ ئەوەی پابەند بێت بە پڕۆتۆکۆڵی تەندروستییەوە، بەڵام دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا، تاوەکو ئێستا هیچ نییشانەیەکی ڤایرۆسەکەی نییە.

محەمەد سەڵاح بەمەبەستی بەشداریی یاریی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، گەڕایەوە میسر، لە چەند رۆژی رابردوو لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەیەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا، هەروەها سەڵاح بەشداریی ئاهەنگی هاوسەرگیریی براکەشی کردووە.

ئەگەر بێت ئەنجامی پشکنینی دووەمی سەڵاح پۆزەتیڤ بێت، ئەوە لە دوو یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی لێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ و ئاتاڵانتا لە چامپیۆنزلیگ ناکات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە