رووداو ـ هه‌ولێر
فاوستینۆ ئه‌سپریا، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی كۆلۆمبیا، دوای چه‌ندین ساڵ دانی به‌وه‌دا نا كه نه‌یهێشتووه مافیایه‌ك خۆسێ لویس چیلاڤێرتی گۆڵپارێزی ئه‌فسانه‌یی پاراگوای بكوژێت.
ساڵی 1997 له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 1998 له یاری كۆلۆمبیا و پاراگوایدا ئه‌سپریا و چیلاڤێرت به‌شه‌ردێن و ناوبژیوان هه‌ردووكیان به كارتی سوور ده‌رده‌كات، دوای یارییه‌كه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پاراگوای به ئه‌نجامی 2 ـ 1 كۆتاییهات، بكوژێكی كۆلۆمبی ده‌یه‌وێت چیلاڤێرت بكوژێت، به‌ڵام ئه‌سپریا رێگه‌ی پێنادات ئه‌و كاره بكات.
ئه‌سپریا له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "دوای یارییه‌كه كه گه‌ڕاینه‌وه هۆتێل، ئه‌و بكوژه په‌یوه‌ندی به منه‌وه كرد و داوای لێكردم رێگه‌ی پێبده‌م چیلاڤێرت بكوژێت، به‌ڵام رێگه‌م پێنه‌داو به‌وه رازیم كرد كه ئه‌و بیرۆكه‌یه له مێشكی خۆی ده‌ربكات".
ئه‌سپریا زیاتر له‌باره‌ی گفتوگۆی خۆی و ئه‌و بكوژه‌وه، كه ساڵی 2004 له شه‌ڕێكی نێوان پۆلیس و مافیاكانی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا كوژرا، ده‌ڵێت "كاتێك ئه‌و داوایه‌ی لێكردم، تووشی شۆك بووم، گوتم چی؟ تۆ شێت بووی؟ تۆ تۆپی پێی كۆلۆمبیا له‌ناوده‌به‌ی، تۆ نابێ بیر له كارێكی وا بكه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌نێو یاریگه‌دا رووده‌دات هه‌ر له‌نێو یاریگه‌دا ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌سپریا، كه پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی پارمای ئیتالی و نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی كردووه، یه‌كێك بوو له دیاترین ناوه‌كانی نێو تۆپی پێی كۆلۆمبیا له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
له كۆلۆمبیا و هه‌ندێ وڵاتی دیكه‌ی ئه‌مریكای باشووریشدا هه‌میشه مافیاكان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان به تۆپی پێیه‌وه هه‌بووه، كه ره‌شترین مێژووی كۆلۆمبیا له ساڵی 1994 بوو، كاتێك ئه‌ندرێس ئیسكۆباری به‌رگریكاری كۆلۆمبی له لایه‌ن مافیای كۆلۆمبیاوه كوژرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مۆندیالی 1994دا گۆڵێكی به هه‌ڵه له خۆیان كرده‌وه‌و بووه هۆكاری ده‌ركردنی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا له مۆندیال.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ