ڤیدیۆ؛ سیلیساو خۆی بۆ سوپەر کلاسیکۆ ئامادەدەکات

13-11-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بەرازیل
بەرازیل
نیشانەکردن بەرازیل
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی بەرازیل لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ دوو یاری دۆستانە بەردەوامە، کە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامیاندەدات.

دوای وەستانی یاریی خولەکانی ئەوروپا، ئەستێرەکانی بەرازیل پەیوەندیان بە هەڵبژاردەکەیانەوە کرد و خۆیان بۆ یاریی سوپەر کلاسیکۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامادەدەکەن.

رۆژی هەینی هەڵبژاردەی بەرازیل لە سعودیە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یارییدەکات، کە ئەمە جاری دووەمە هەردوو هەڵبژاردە لە سعودیە یارییدەکەن، بەڵام جاری پێشوو لەشاری جەددە بووە و ئەمجارەش لە ریاز دەبێت.

دوای ئەم یارییە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، بەرازیل دەچێتە ئیمارات و یارییەکی دیکەی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریای باشوور ئەنجامدەدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە