رۆدریگۆ باسی جێگرتنەوەی رۆناڵدۆ دەکات لە ریال مەدرید

13-11-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
رۆدریگۆ
رۆدریگۆ
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆدریگۆ گوس، یاریزانی بەرازیلی و یانەی ریال مەدرید، باسی یارییکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت، ئێستا ئەوە شتێکی زۆر قورسە.

گوس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، بەر لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین بە رۆژنامەڤانانی گوت، جارێ گەنجە و نایەوێت خۆی بخاتە ژێر ئەو پاڵەپەستۆیەی کە دەتوانێت جێگەی رۆناڵدۆ بگرێتەوە یان نا.

رۆدریگۆ، لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا دەڵێت، رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژووی ریال مەدریدە، جارێ زووە باسی جێگرتنەوەی ئەو و پڕکردنەوەی بۆشاییەکەی بکەین، چونکە من هێشتا گەنجم.

رۆدریگۆ لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا لەگەڵ ریال مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، لە یارییەکەی بەرامبەر گاڵاتەسەرای لە چامپیۆنزلیگدا هاتریکی تۆمارکرد و ئاسیستێکی هەبوو، بەو هۆیەوە بووە باشترین یاریزانی گەڕی چوارەمی خولەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە