لوکا مۆدریچ بەباشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکرا

13-11-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید لەلایەن ماڵپەری گۆڵی جیهانی لوکا مۆدریچی لەنێو 50 باشترین یاریزان وەک باشترین یاریزانی ساڵ هەڵبژارد، دوای ئەوەی یاریزانەکە پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ و محەممەد سەڵاح کەوت.

مۆدریچ دوای ساڵی 2010 کە وێسلی شنایدەر خەڵاتەکەی بردبووە، یەکەم یاریزانە جگە لە مێسی و رۆناڵدۆ ئەو خەڵاتە بەدەستدەهێنێت.

لوکای 33 ساڵ دوای بردنەوەی خەڵاتەکە دڵخۆشی خۆی پێشاندا و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە دەنگیان پێداوم و بردنەوەی خەڵاتەکە بەلای منەوە شەرەفێکی گەورەیە.

بردنەوەی ئەو خەڵاتە لەلایەن یاریزانە کرواتییەکە لەکاتێکدایە، کە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا و زە بێستی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بردەوە، جگە لەوەی لە مۆندیالی 2018 وەک باشترین یاریزان دەستنیشانکرا.

لە دوای مۆدریچ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلەی دووەم، محەممەد سەڵاح پلەی سێیەم، ئێمباپێ چوارەم و مێسیش پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە