یاریزانانی ریال مەدرید بیری پێپێ دەکەن

13-11-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ریال مەدرید -ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ناچۆ فێرناندێزی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت بیری پێپێ دەکەم.

 یاریزانەکەی هێڵی بەرگری ریال لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان گوتوویەتی" زۆر شت لە پێپێوە فێربووم، هەموومان بیری دەکەین".

هەروەها زیاتر دەلیت" لەو کاتەوەی پێپێ رۆشتووە ئەرکی من و ڤاران قورستربووە، هەموو توانای خۆمان بەکار دێنین بۆ ئەوەی بۆشایی یاریزانە بەرازیلییەکە پڕبکەینەوە، ئێرە ریال مەدریدە و دەبیت بیبەیتەوە و توانای خۆت دەربخەیت دەنا شوێنت نابێتەوە".

پێپی تەمەن 34 ساڵ وەرزی گواستنەوەی رابردوو لە یانەی ریال مەدریدەوە بە بری 10 ملیۆن یۆرۆ  بۆ ماوەی دوو ساڵ روویکردە یانەی بێشیکتاشی تورکی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە