یانەی مانچێستەر سیتی فۆدین بە مانەوە رازی دەکات

13-10-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

یانەی مانچێستەر سیتی ماوەی چەند مانگێکە لە هەوڵی رازیکردنی فیل فۆدیندایە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی تەلگرافی بەریتانی ئاشکرایکرد: "فیل فۆدین نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2027، یانەی سیتی داوای لە یاریزانە ئینگلیزییەکە کردووە، ماوەی گرێبەستەکەی نێوانیان بۆ شەش ساڵ بێت، بە مووچەی 150 هەزار یۆرۆی هەفتانە".

بەپێی بەدواچوونەکانی ئەو رۆژنامەیە: ماوەی سێ مانگە نوێنەری فیل فۆدین و مان سیتی لە دانوستاندندان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هەردوولا گەشبینن کە لەداهاتوویەکی نزیکدا  بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، چونکە پێپ گواردیۆلا فیل فۆدین بە بەشێکی گرنگی پڕۆژەی درێژخایەنی مان سیتی دەبینێت".

پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەستێرە بەهرەمەندەکەی سیتی رابگەیێندرێت، کە مووچەی ساڵانەی دەبێت بە بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی یاریزانە لاوەکان لە جیهاندا".

لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی فیل فۆدین لە لیستی ئەو سی یاریزانەدا بوو کە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە