ناسڕ خلێفی راپێچی دادگا دەکرێت

13-10-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن بە گەندەڵی تۆمەتبارکراوە
A+ A-

رووداو - هەولێر

داواکاری گشتی سویسرا کەیسی لێکۆڵینەوە بۆ ناسڕ خلێفی قەتەڕی کردەوە بەتۆمەتی تێوەگڵان لە گەندەڵی.

داواکاری گشتی سویسرا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، کەیسێکی لێکۆڵینەوەیان بۆ ناسڕ خلێفی قەتەڕی و خاوەنی تۆڕی کەناڵەکانی بی ئێن سپۆرتی قەتەڕی کردەوە دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە دانی بەرتیل بۆ وەرگرتنی پەخشی یارییەکانی مۆندیالی رابردوو و هەروەها وەرگرتنی مافی گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیالەکانی داهاتوو بە جیرۆم فالکەی ئەمینداری گشتی پێشووی فیفا.

نووسینگەی داواکاری گشتی لە راگەیێندراوەکەدا روونیکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکە بەشێکە لە لێکۆڵینەوە گشتییەکان لە گەندەڵییەکانی فیفا، بۆ ئەم مەبەستەش داواکاری گشتی هەریەکە لە ناسڕ خلێفی و جیرۆم فالکەی بانگهێشتکردوو بۆ وەرگرتنی لێدوان لێیان و پێویستە پێنجشەممەی داهاتوو لە دادگای سویسرا ئامادەبن و وتەیان لێوەربگیرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە