چیرۆكی كوشتنی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ
ماڵپه‌ڕی The Localی سوێدی، دانپێدانانی بكوژ و تاوانباری به‌ناوبانگی سوێدی، پیته‌ر مانگسی بڵاوكرده‌وه، كه هه‌وڵیدابوو زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی سوێدی بكوژێت.
پیته‌ر، به‌و ماڵپه‌ڕه‌ی گوتووه "رۆژێك له شاری ماڵمۆ بینیم زڵ‌اتان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئۆتۆمبێلی خۆی له‌سه‌ر ره‌سیفی شه‌قامێك راگرت، زۆر رقم لێبووه، ویستم بیكوژم، به‌ڵام چه‌كم پێنه‌بوو".
ئه‌و به‌رده‌وامه له قسه‌كانى و ده‌ڵێت "رامكرده ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك بێنم و بیكوژم، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه گه‌ڕامه‌وه له‌وێ نه‌مابوو".
پیته‌ر مانگس، كه بكوژێكی به‌ناوبانگه و چه‌ندین ساڵ ته‌مه‌نى له زیندانه‌كان به‌سه‌ر بردووه، گوتیشی "ئه‌گه‌ر زڵاتانم كوشتبا، بێشك رووداوه‌كه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ده‌نایه‌وه‌و به‌ناوبانگتر ده‌بووم".