ئەکاد چاوی لە نازناوی بالەی کوردستانە

رووداو -هه‌ولێر 

تیپی بالەی یانەی ئەکاد عەنکاوە کە میوانداریی پاڵەوانیەتی بالەی کوردستان دەکات، یانەکە دەیەوێت میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە بکاتە دەرفەتێک بۆ بردنەوەی نازناوەکە و بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا. 

کوڕانی عەنکاوە ماوەی ساڵێکە لە ناو راهێنانێکی چڕدان و دەیانەوێت ئاستێکی بەرز نمایش بکەن، هەر بۆیە بە پاڵپشتی هاندەرانیان دەیانەوێت سەکۆی بەرزکردنەوەی جامی کێبرکێکە بکەنە شوێنی خۆیان.

یاریزانانی ئەکاد وەرزیی رابردوو پلەی سێیەمیان وەرگرت، هەر بۆیە ئەمساڵ دەیانەوێت ململانێی هەموو تیپەکان بکەن لە نوسینەوەی سەرکەوتن.

یانەی ئەکاد عەنکاوە لە یارییەکانی بالە، باسکە، بادمنتۆن خاوەن بەهێزترین تیپە لەسەر ئاستی عێراق لەسەر ئاستی کوڕان و کچان، هەروەها ساڵانە تیپەکانی وەک نوێنەری عێراق بەشداریی دەکەن لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەب.