منداڵێکی هەژاری مادێرا دەبێتە ملیاردێری سۆشیاڵ میدیا

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی لەسەر راکێشانی سەرنجەکانی جیهان بەردەوامە و لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیادا گەیشتە ملیارێک وەرگر و فۆڵۆوەرز.
 
رۆناڵدۆ لەو بارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە سۆشیاڵ میدیادا لەگەڵ ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییەن و بەو بۆنەیەوە دڵخۆشی خۆی پێشاندەدات.
 
رۆناڵدۆ لە پەیامەکەیدا نووسیوویەتی: "ئێمە مێژوومان تۆمارکردووە، ملیارێک فۆڵۆوەرز ئەمە تەنیا ژمارەیەک نییە، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر سۆز و ئیرادە و خۆشەویستی هاوبەشمان بۆ یارییەکە و دیوەکەی دیکە."
 
کریستیانۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت: لە شەقامەکانی مادێراوە بۆ گەورەترین شانۆکانی جیهان، هەمیشە لەپێناو ماڵباتەکەم و ئێوە یاری دەکەم، ئێستاش وەکو ملیارێک بەیەکەوە وەستاوین. ئێوە لە هەموو هەنگاوێکی رێگەکەمدا لەگەڵم بوون، لە سەرکەوتن و شکستەکاندا، ئەم گەشتە هی ئێمەیە، بەیەکەوە سەلماندوومانە هیچ سنوورێک نییە بۆ ئەوەی دەتوانین بەدەستیبهێنین.
 
کریس لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی: "سوپاس بۆ متمانەتان بە من و پاڵپشتیتان، ئێوە بەشێک بوون لە ژیانی من و هێشتا باشترین ماوە و بەردەوام دەبین لە هەوڵدان و سەرکەوتن و بۆ تۆمارکردنی مێژوو بەیەکەوە."
 
رۆناڵدۆ جگە لەوەی لە یاریگەدا ملیۆنان هاندەری هەیە، لەگەڵ سۆشیاڵ میدیاش پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی هەیە و یەکەم یاریزانە یەک ملیار فۆڵەوەرزی کۆکردبێتەوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە