هەڵوێستی کڵۆپ لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاشکرابوو

13-09-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یۆرگن کلۆپ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مارک کۆسیکی، بەڕێوەبەری کارەکانی یۆرگن کلۆپی راهێنەری ئەڵمانیی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، هەڵوێستی کلۆپی ئاشکراکرد سەبارەت بەوەی لە ماوەی داهاتوودا پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەردەگرێت یان نا.
 
یۆرگن کلۆپ، یەکێکە لە بەربژێرانی وەرگرتنی پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی مانشافت، کە یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا دەیەوێت راهێنەرێکی بەتوانا شوێنی هانزی فلیک بگرێتەوە، کە دوای دۆڕاندنە گەورەکەی بە ژاپۆن بە ئەنجامی 4-1 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
 
کۆسیکی لە لێدوانێکدا، گوتی "یۆرگن گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، ئێستا ئامادە نییە بۆ وەرگرتنی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی راهێنانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا".
 
کلۆپ هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول درێژکردەوە و لە کۆتایی وەرزی 2023 کۆتایی دێت.
 
ئێستا رودی ڤۆلەر بەشێوەیەکی کاتی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات، تا ئەو کاتەی راهێنەرێکی نوێ دادەمەزرێنرێت.
 
لیڤەرپوول ئیستا پلەی سێیەمی ریزبەندیی پرێمەرلیگی گرتووە و بە دوو خاڵ لەدوای مان سیتی پێشەنگەوەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە