بارسا و ئاتلێتیکۆ لەسەر پرسی گریزمان دەگەنە رێککەوتن؟

13-09-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئانتوان گریزمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید نزیکە لەسەر پرسی ئانتوان گریزمان، ئەستێرە و هێرشبەری فەرەنسی و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بگەنە رێککەوتن، کە بەشێوەی خواستن بۆ یانەکە یارییدەکات.
 
بەهۆی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو یانە هەیە، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی گواستنەوەی یاریزانەکە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید، پێویستە یانەکە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بکڕێتەوە، لەکاتێکدا یاریزانەکە وەرزی رابردوو بەڕێژەی 81٪ بەشداری لە یارییەکاندا کردووە و بەشێوەیەکی گشتی لەم وەرزەدا دەبێت بەشداری لە 19٪ یارییەکانی تیپەکەدا بکات، بۆ ئەوەی بە هەردوو وەرزەکە رێژەی تەواو بپێکێت، بەو هۆیەشەوە لە هەموو یارییەکانی ئەم وەرزەی ئاتلێتیکۆ مەدریددا، ئانتوان گریزمان لە دوای خولەکی 60ـەوە بەشدارییکردووە.
 
ئەمە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و میدیای ئیسپانیا بڵاویکردبووە، کە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەیەوێت بارسێلۆنا رازیبکات پێداچوونەوە بەو رێککەوتنەدا بکرێت.
 
رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی دەڵێت " بەپێی زانیارییەکان هەردوو یانە نزیکن لەسەر ئەوەی بگەنە رێککەوتن و بڕگەی گرێبەستەکە لە 40 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن کەمبکرێتەوە، ئەگەر رێککەوتنەکەش کرا، ئەوا پرسی بەشداریکردنی یاریزانەکە لە یارییەکاندا لە دوای خولەکی 60ـەوە کۆتاییدێت."
 
ئانتوان گریزمان لەم وەرزەی لالیگادا 2 گۆڵی کردووە و لە یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگیشدا لەم وەرزەدا، گۆڵی بردنەوەی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دژی پۆرتۆ تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە