ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول نزیکە لە مانچێستەر سیتی

رووداو دێجیتاڵ 

لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبیی یانەی لیڤەرپوول، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزییەوە. 
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، لویس دیاز رازی بووە بچێتە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی.
 
بەگوێرەی میدیای بەریتانی، کارگێڕیی یانەی مانچێستەر سیتی 70 ملیۆن یۆرۆی پێشکێشی یانەی لیڤەرپوول کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە. 
 
لە هەڤپەیڤینێکدا لە نیسانی ئەمساڵدا، لویس دیاز ئاسوودەیی خۆی لە یانەی لیڤەرپوول نیشاندا و هەموو ئەو گومانانەی رەواندەوە، کە باسیان لە رۆیشتنی دەکرد لە یانە ئینگلیزییەکە، بەڵام لەگەڵ پێشکێشکردنی دەستەوارە لەلایەن مانچێستەر سیتی، ئێستا یانەی لیڤەرپوول کەوتووەتە گومانەوە لە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە. 
 
سەرنجەکان لەسەر لویس دیاز لە زیادبووندان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە یانەی بارسێلۆنا ئامادەیی نیشانداوە بە گۆڕینەوەی فرێنکی دی یۆنگ بە لویس دیاز. 
 
دیازی 27 ساڵان، لە هاوینی 2021/2022 پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد، لەو کاتەوە 98 یاری بۆ رێدز کردووە، 24 گۆڵ و 11 ئەسیسستی هەیە.