ڤیدیۆ؛ کۆلی لە پاڵەوانێتی پایسکیلسواری جیهاندا هەمووانی سەرسامکرد

رووداو دیجیتاڵ

 

پاڵەوانێتی پایسکیلسواری جیهان لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا بەردەوامە و رۆژ رۆژی پایسکیلسوارە ئەڵمانییەکان بوو.
 
لوکاس کۆلی ئەڵمانی لە پێشبڕکێی تاکەکەسی هونەری نماییشکردن لەسەر پایسیکلەوە میدالیای زێڕی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە چەندین جوڵەی هونەری هاندەرانی سەرسام کرد.
 
وەرزشوانە ئەڵمانییەکە لە یاریگای ئیمارات لە شاری گلاسکۆ بە کۆکردنەوەی 210.50 خاڵ کۆتایی بە رکابەرییەکانی خۆی هێنا و لە دوای ئەویش فیلیپ تیس رابی هاونیشتیمانییەکەی بە کۆکردنەوەی 206.85 خاڵ میدالیای زیوی بەدەستهێنا.
 
ئیمیلیۆ ئارێلانۆی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی 199.11 خاڵ میدالیای زیوی بەدەستهێنا.
 
جاک کارتی بەریتانی لە پێشبڕکێی بژاردەی پیاواندا، بە کۆی گشتی 210 خاڵ پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
 
ئۆلیڤەر وایدمانی ئەڵمانی میدالیای زیوی بەدەستهێنا و مارتی ڤایرێدا ڤێندریلی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی 180 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
 
لە یاریی کۆتایی پێشبڕکێی دژ بە کاتیی خانماندا، نینا ریچنباخ دوای رکابەرییەکی بەهێز لەگەڵ ڤێرا بارۆن رۆدریگێزی ئیسپانی و ئەلبا ریرا رۆرای ئیسپانی توانی پلەی یەکەم بەدەستبێنێت و میدالیای زێڕ بباتەوە.
 
خانمە ئەڵمانییەکە لە بارودۆخێکی باراناویدا، لە پڕ دانیشتووترین شاری سکۆتلەندا، 210 خاڵی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا دوو رکابەرەکەی 190 و 180 خاڵیان بەدەستهێنا.
 
لەسەر ئاستی پیاواندا، جاک کارتی بەریتانی بەسەر ئۆلیڤەر وایدمانی ئەڵمانیدا سەرکەوت و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا، بەڵام مارتی ڤایرێدا ڤێندریلی ئیسپانی میدالیای برۆنزی بەرکەوت.