ریال مەدرید 3 خاڵی بەدەستهێنا و میلیتاوی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدرید وەرزی نوێی لالیگای بە سەرکەوتن دەستپێکرد و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا.
 
ریال مەدرید لە یەکەم گەڕی لالیگادا، لەسەر یاریگەی سان مامێس بووە میوانی ئاتلێتیک بیلباو و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە
 
سەرەتا رۆدریگۆ جۆیس لە خولەکی 28 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد.
 
دوای هەشت خولەک جود بێلینگهام گۆڵی دووەمی بۆ مێرینگێ تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی میوانەکان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا هیچ شتێک نەگۆڕا و ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە و سێ خاڵی یارییەکە بووە بەشی ئەنچێلۆتی و یاریزانەکانی، بەڵام ئیدێر میلیتاویان بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا، کە بەر لە چەند رۆژێک تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزیشیان بەهۆی پێکانێکی قورسەوە لەدەستداوە.