ڤیدیۆ؛ سێڤییا لە دەستپێکی لالیگادا دۆڕا

13-08-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by ANDER GILLENEA / AFP
Photo by ANDER GILLENEA / AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی سێڤییا، کاروانی خۆی لە وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئیسپانیادا بە شکست دەستپێکرد و یەکەم سێ خاڵی لەدەستدا.
 
لە یاریی کردنەوەی وەرزی 2022-2023ـی لالیگادا، سێڤییا بووە میوانی ئۆساسۆنا و بەئەنجامی 1-2 بە یانەی خاوەن یاریگا دۆڕا.
 
لە خولەکی 9ـدا ئۆساسۆنا بە گۆڵێک، کە ئیزکیل ئەڤیلا تۆماری کرد، پێشکەوت، بەڵام رافایل مێر ڤیسێنتی نەیهێشت دڵخۆشییەکەیان زۆر بخایەنێت و دوای تەنیا 2 خولەک گۆڵی یەکسانبوونی بۆ سێڤییا تۆمارکرد.
 
لە نیوەی دووەمدا هەردوو تیپ هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمیان دەدا، بەڵام بەخت یاوەری ئۆساسۆنا بوو، کاتێک ئایمار ئۆرۆز لە خولەکی 74ـدا بە لێدانی سزا گۆڵی بردنەوەی بۆ ئۆساسۆنا تۆمار کرد.
 
ئۆساسۆنا لەم وەرزەدا یەکەم 3 خاڵی خۆی لە خولەکەدا بەدەستهێنا، سێڤییاش یەکەم 3 خاڵی لەدەستدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە