گواردیۆلا قسەی کۆتایی سەبارەت بە هاری کەین کرد

13-08-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

پێپ گواردیۆلا سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ دەستپێکی پرێمەرلیگ وەڵامی پرساری رۆژنامەڤانانی دایەوە و باسی چارەنووسی هاری کەینی کرد.

پێپ گواردیۆلا سەرەتا پرسیاری دەربارەی ئەگەری گواستنەوەی هاری کەینی ئاڕاستە کرا، لە وەڵامدا گوتی: "لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی وەڵامی پرساری ئەگەری گواستنەوەی هاری کەینم دایەوە، ئەو یاریزانی تۆتێنهامە، هیچ قسەیەکی لەبارەوە ناکەم، من لێرە دانەنیشتووم بۆ قسەکردن لەسەر مێرکاتۆ".

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی گواردیۆلا گوتی: "لەو کاتەوەی بووم بە راهێنەری مان سیتی، لە پێنج ساڵی رابردوودا هەموو وەرزێک دێت لە وەرزی پێشوو قورستر و سەیرترە، هەموو وەرزێکی نوێ تیپەکان بەهێزتر دەبن ئاستی رکابەرییەکە زیاتر دەبێت، هەموو وەرزێک بۆ ئێمە ئالنگارییەکی گەورەیە، راستە ئێمە وەرزی رابردوو بووین بە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و نازناوەکەمان بەرزکردەوە و ئاهەنگی سەرکەوتنمان گێڕا، بەڵام ئێستا بیر لە ئالگارییەکی نوێ دەکەینەوە".

سەبارەت بە ئامادەیی تیپەکەی پێپ گوتی: "کیڤن دیبرۆین قۆناخ بە قۆناخ باشتر دەبێت و چەند رۆژێکە بەشداری راهێنانەکان دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بە تەواوی لە یەکەیەکی مەشقو راهێنان بەشدار بێت، سەرجەم یاریزانەکانمان جگە لە فیل فۆدن هەموویان دوێنێ بۆ یەکەمجار بەشداریی راهێنانەکانیان کرد، بەڵام بۆ یارییەکەی تۆتێنهام هەریەکە لە کیڤن دیبرۆین و فیل فۆدن ناتوانن بەشداری بکەن".

سەبارەت بە یاریزانە نوێیەکەی سیتی گواردیۆلا بەمشێوەیە قسەی لەبارەوە کرد: "هەموو یاریزانێک پێویستی بەکاتە بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی راستەقینەی پێشکێش بکات، بەشداری یەک یاریی یانەکەمانی کردووە، بەشداری چەند یەکەیەکی راهێنانی کردووە".

لە یەکەم گەڕی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ یانەی مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی تۆتێنهام دەبێتەوە. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە