بالۆتێلی نیس بەجێدەهێڵێت

13-08-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ڤیێرا نیس فەرەنسا بالۆتیلی
A+ A-

رووداو - هەولێر

پاتریک ڤیێرای راهێنەری یانەی نیسی فەرەنسی، رۆیشتنی ماریۆ بالۆتێلی یاریزانی یانەکەی راگەیاند.

ڤیێرا لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ماریۆ بالۆتیلی ئەمساڵ ریزەکانی یانەی نیس جێدەهێڵێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی یاریزانە ئیتاڵییەکە سوور بووە لەسەر رۆیشتن و چەند جارێک داوای لێکردوون رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبهێڵێت.

ئێستا لەسەر زاری پاتریک ڤیێرا رۆیشتنی ماریۆ دووپاتکراوەتەوە، بەڵام یاریزانەکە تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەکی لەسەر ئەم بابەتە نەبووە و رۆیشتنی رانەگەیاندووە.

چەند رۆژێک پێش ئێستاش بالۆتێلی رایگەیاندبوو نزیکبووە لەوەی پەیوەندی بە یانەی ناپۆلییەوە بکات، بەڵام دی لاورێنتسی سەرۆکی یانە ئیتاڵییەکە کارەکەی لێتێکداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە