کامپ نو.. رووخاندنی مێژوویەک و نووسینەوەی یەکێکی نوێ

رووداو دیجیتال

 

کارەکانی پڕۆژەی نوێکردنەوەی کامپ نو بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچن
 
بارسێلۆنا دەیەوێ کامپ نو بکاتە یەکێک لە جوانترین یاریگەکانی جیهان
 
بارسا 1 ملیار و 400 و 50 ملیۆن یۆرۆی لە چەند وەبەرهێنەرێک وەرگرتووە
 
20 وەبەرهێنەر بوونەتە سپۆنسەری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی کامپ نو
 
بارسێلۆنا: هیچ پارە و سامانێک وەک بارمتە بۆ ئەم پارەدارکردنە بەکارنەهێنراوە 
 
کەتەلۆنییەکان دڵخۆشن کە یاریگەکەیان گەورەتر و نۆژەن دەکرێتەوە
 
خۆردی فۆرتێ، کە هاندەری بارسێلۆنایە، دەڵێت "داهاتوو کامپ نویەکی نوێیە. کاتی ئەوە هاتبوو کە کامپ نویەکی گەورەتر و جوانترمان هەبێت. کۆنەکە کەمێک مۆدێرن نەبوو".
 
سپۆنسەرەکان بە قیست پارەکانیان بە پڕۆژەکە دەدەن
 
قیستەکان لە ماوەی جیاوازدا، لە 5 ساڵ، 7 ساڵ، 9 ساڵ، 20 ساڵ و 24 ساڵ دەدرێن
 
کامپ نوی نوێ ژمارەی کورسییەکانی لە 99 هەزارەوە دەکرێتە 105 هەزار کورسی
 
هاندەرانی بارسێلۆنا بە پەرۆشن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێنەوە نێو کامپ نو. بۆ نموونە میگێل مێخیا، دەڵێت "ئێستا کەمێک مێژوو دەڕووخێنرێت. بەڵام مێژوویەکی نوێ دەنووسرێتەوە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دەست دەکەین بە بینینی کامپ نوی نوێ. هەست دەکەم داهاتوویەکی گەورە چاوەڕێی یانەکە دەکات".
 
بارسێلۆنا لەجیاتی کامپ نو یارییەکانی لە یاریگەی "مۆنجویکی ئۆڵیمپیدا" ئەنجام دەدات.